نیشانە دیارەکانی ڤایرۆسی ئۆمیکرۆن

پۆڵەتیک پرێس

گۆڕاوی ئۆمیکرۆن بەشێوەیەکی خێرا لە هەموو جیهاندا بڵاوبۆوە، لەگەڵ ئەوەی وڵاتان چەندین ڕێکاری تەندروستیان گرتۆتەبەر، بەڵام بەراورد بە دەلتا خێراتر بڵاودەبێتەوە.

ئەنجلیک کویتزی پزیشکی باشووری ئەفریقا کە بۆ یەکەم جار بەرپرسانی ئاگادار کردەوە لە هەبوونی گۆڕاوی ئۆمیکرۆن وتی:” ئازاری ماسولکە، ماندوویی زۆر، ڕەقبوونی گەروو، ئاڕەقکردن لە شەودا، خورانی گەروو و لەدەستدانی خواستی خواردن نیشانە دیارەکانی گۆڕاوی ئۆمیکرۆنن”.

بەشێک لە توشبووانی ئۆمیکرۆنیش لەگەڵ ئەو نیشانانەدا دەنگیشیان نوساوە، زانایانیش پێنج نیشانەی باویان خستۆتەڕوو ئەوانیش، گیرانی لوت، ئازاری سەری بەهێز، ماندوویی، پژمین و کێشەکانی گەروو، هەروەها بۆیان دەرکەوتووە تەنها ڕێژەی %50 ئەو کەسانەی توشی ڤایرۆسی ئۆمیکرۆن بوون هەمان نیشانە زۆر باوەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنایان هەبووە کە تا، کۆکە، لەدەستدانی هەستی تام و بۆن بوو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا