بەڤیدیۆ.. پیاوێک لەماوەی 52 هەفتەدا 52 ژمارەی پێوانەیی شکاند

پۆڵەتیک پرێس

پیاوێک لە ویلایەتی ئایداهۆی ئەمریکا توانیویەتی سەرکەوتنێکی بێوێنە بەدەست بهێنێت، بەشێوەیەک توانیویەتی لەماوەی 52 هەفتەدا 52 ژمارەی پێوانەیی بشکێنێت و ناوی بچێتە کتێبی گینسەوە.

دەیڤد ڕاش توانیویەتی لەساڵی 2021دا هەموو هەفتەیەک ژمارەیەکی پێوانەیی تۆماربکات، بەمەش 52 ژمارەیی پێوانەیی شکاند و ناوی چووە کتێبی گینسەوە، دەیڤد توانیوتەی لە بوارە جیاوازەکانی وەک زانستی تەکنەلۆجیا، ئەندازیاری، بیرکاری و زانست سەرکەوتوو بێت.

دراوسێکانی یارمەتیدەرێکی باشبوون بۆ دەیڤد بۆ بەدەست هێنانی ئەو ژمارە پێوانەییانە، دەیڤد ئاماژەی بەوەشکرد قورسترین کار کە ژمارەی پێوانەیی تێیدا تۆمارکردووە لەتکردنی زۆرترین میوەی کیوی بووە لەماوەی خولەکێکدا، کە دەبوو بە شمشێری سامورای لەتی بکات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا