پۆڵەتیک پرێس
خانمە مەلەوانێک لە دەریای ورس لاگۆن لە ویلایەتی فلۆریدای ئەمریکا لە قوڵییەکی زۆردا ماسییەکی دۆزیوەتەوە قژێکی قاوەی و قاچی هەیە.
سوزان گاردنر تەمەنی ٦٤ ساڵە، ئەو ماسیە سەرنجڕاکێش و دەگمەنەی دۆزیوەتەوە و وێنەی گرتووە، لەڤیدیۆکەدا دیارە ماسیەکە قژێکی قاوەی هەیە و قاچی هەیە بۆ ڕۆشتنی لەناو لمدی دەریادا.
ڕووی ماسییەکە دڕکی پێوەیە لەشێوەی قژدایە یارمەتی تێکەڵبونی لەگەڵ مەرجان و گژوگیای دەریادا دەدات، ئەمەش یارمەتیدەرە بۆ دانانی تەڵە و گرتنی نێچیر.
ئەو قاچانەش کە لە خوارەوەی ماسیەکە دیارن، پەڕەکەی سنگیەتی هاوشێوەی قاچ دەردەکەون یارمەتی گەڕان بەدوای نێچیر و ڕوشتنی لەناو لمدا دەدات.
سوزان لەکاتی مەشقکردنی ئارەزوکەیدا کە مەلەکردنە لە دەریا نزیکەکان ئەم ماسییە سەرنجڕاکێشەی دۆزیوەتەوە، هەروەها باس لەوەش دەکات بە بەخت بووە ئەو ماسییەی بینیوە و دۆزیویەتیەوە.