ئۆلاس: دیپایمان نییە بۆ فرۆشتن

پۆڵەتیك: سپۆڕت
جان میشێل ئۆلاس سەرۆكی یانەی ئۆڵمپیك لیۆنی فەڕەنسی نامەیەكی توند و پڕ گاڵتەجاڕی ئاراستەی ئەو یانانە دەكات كە هەوڵی گواستنەوەی میمفیس دیبای هێرشبەری هۆڵەندی یانەكەی دەدەن.

ئۆلاس

ئاژانسی تیلی فوتی جیهانی دیمانەیەكی لەگەڵ ئۆلاسی سەرۆكی یانە فەڕەنسییەكە ئەنجامدا و پرسیاری چارەنووسی دیپای لێ‌ كرا ئاخۆ لەگەڵیان بەردەوام دەبێت یاخود وەڵامی یەكێك لەو بۆندانە دەدەنەوە كە پێشكەش كراوە سەبارەت بەو یاریزانە بە تایبەتی بۆندەكانی هەردوو یانەكانی بەرشەلۆنە و ڕۆما لە وەڵامدا ئەو سەرۆكە وتی: (گاڵتەجاڕییە باس لەوە بكرێت ئێمە لە لیۆن دەستبەرداری یاریزانەكانمان دەبین بە تایبەتیش ئەستێرەكانمان دیبای یاریزانی ئێمەیە و بە نیاز نین دەستبەرداری ببین بەڵكو مەبەستمانە وەرزی داهاتوو لە هەموو لایەكەوە بجەنگین لە ناوخۆ و لە دەرەوەش بۆیە پێویستە پارێزگاری لە ئەستێرەكانمان بكەین لە ئێستاشدا یانەكەمان كێشەی دارایی نییە ئیتر بۆچی دەستبەرداری یاریزانەكانمان ببین).

ئەو سەرۆكە ئاشكراشی كرد: (ئێمە ستراتیژێتمان ڕوون و ئاشكرایە دەمانەوێت بەردەوام بین و ئاستێكی ناوازە پێشكەش بكەین هەر بۆیە خۆمان كۆدەكەینەوە نەوەك دەستبەرداری یاریزانەكانمان ببین هەر بۆیە من تەواوی ئەو هەواڵانە ڕەت دەكەمەوە كە یاریزانەكەمان بە بەرشەلۆنە یاخود ڕۆماوە دەبەستنەوە).

پاش ئەو لێدوانانەی ئۆلاس و دوای تەواو بوونی یارییەكەیان بەرامبەر بە ئیتاڵیا كە بە ئەنجامی 0 – 1 دۆڕان لە سەر یاریگای یۆهان كرۆیف دیپای بە میدیاكارانی ڕاگەیاند كە ئەو خۆشحاڵە بە هەوڵەكانی بەرشەلۆنە سەبارەت بە پەلكێش كردنی بۆ كامپ نو، بەڵام تا ئێستا هیچ لە ئارادا نییە سەرەڕای ئەوەی دەرگای گفتوگۆشیان لەگەڵی كردۆتەوە.

 

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا