هاندەرانی بەرشەلۆنە پەلاماری گریزمان دەدەن

پۆڵەتیك: سپۆڕت
لای هاندەرانی یانەی بەرشەلۆنە هەموو شتێك دەشێت قسەی لە بارەوە بكرێت تەنها ناوی لیۆنێل میسی نەهێنرێت تەواو كاتێك ناوی میسی لە بابەتێكدا دێت ئیتر هاندەرانی بەرشەلۆنە كۆنتڕۆڵ لە دەست دەدەن و بە گژ قوولەی قافیش دا دەچنەوە.

لە ماوەی ڕابردوودا كاتێك میسی بڕیاری دا یانەی بەرشەلۆنە جێبهێڵێت هاندەرانی یانەكە هێند تووڕە بوون بۆ یەكەم جار لە مێژووی بەرشەلۆنەدا دەرگای بارەگای یانەكەیان شكاند و چوونە ناو بارەگاكەوە و هاواریان لە خۆسی بارتۆمیۆ كرد كە دەبێت ئەو بڕوات نەك میسی دواجاریش هەر ئەوە ڕووی دا بارتۆمیۆ چووە ناو جەنگێكی دۆڕاوەوە.

شەوی ڕابردووتریش كاتێك میسی لە ئەرجەنتینەوە گەڕایەوە بەرشەلۆنە لە فڕۆكەخانەی بەرشەلۆنە پەیامنێران پێیان ڕاگەیاند كە خاڵی گریزمان كە بەڕێوبەری كاروبارەكانی پێشووی یاریزانەكە بوو تۆمەتباری كردووە بەوەی كە میسی ناهێڵێت گریزۆ ئاسودە یاری بكات و پێگەی خۆی لە بەرشەلۆنە توندتر بكات و خۆی بسەلمێنێت، ئیدی لیۆ لەوێدا تەقییەوە بە ڕوویان داو ڕایگەیاند كە ئەوئیتر بێزار بووە لەوەی كە ئەو تۆمەتبار دەكەن بە هەموو شتێك لە یانەكە.

سەرەڕای ئەوەی گریزمان ئەو قسانەی خاڵی ڕەت كردەوە و ئاشكرای كرد كە ئەو ماوەی ساڵ و نیوێكە هەر نەشی بینیوە، بەڵام شەوی ڕابردوو كاتێك یاریزانان لە مەشقەكانی بەرشەلۆنە دەڕۆیشتنەوە و گریزمان هاتە دەرەوە هاندەرانی یانەكە لە پێش دەرگاكە ڕووبەڕووی بوونەوە و هاواریان دەكرد: (میسی بە ڕەوشتە شتی وا ناكات میسی بە ڕەوشتە شتی وا ناكات) سەرەڕای ئەو هێرشەش بۆ سەری گریزمان بە بێدەنگی ئۆتۆمۆبێلەكەی لێخوڕی و ڕۆیشت.

 

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا