وەرزشكاران لە ئێران لە مەترسیدان

ئەم بابەتە 72 جار بینراوە

پۆڵەتیك: سپۆڕت
دەنگدانەوەی لە سێدارەدانی نۆید ئەفكاری زۆرانبازەكەی شاری شیزار لە كۆماری ئیسلامی ئێران لە ڕۆژی شەممەی ڕابردوو نێوەندی سیاسی و مرۆیی و وەرزشی جیهان دەهەژێنێت پاش ئەوەی دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتە گوێیان بە داوای زۆری جیهان نەدا بە لێخۆش بوون یان كەم كردنەوەی سزاكەی سەری.

ئەمڕۆ حكومەتی ئەڵمانیاش چووە ڕیزی ئەو وڵاتانەی كە دەنگی ناڕەزاییان بەرامبەر دەسەڵاتدارانی كۆماری ئیسلامی بەرز كردۆتەوە بەوەی جیاوازی لە نێوان هاوڵاتیانی وڵاتەكەی ناكات لە بەخشینەوەی سزای جۆراو جۆردا بە تایبەت لە دۆخێكی وەك ئەوەی ئەو زۆرانبازە لاوەدا كە تەمەنی تەنها 37 ساڵ بوو یەكێك بوو لە باشترین یاریزانەكانی وڵاتی ئێران لە نێوەندی وەرزشی نێو دەوڵەتیدا هەر بۆیە ئەو وڵاتەش وەك زۆرێك لە وڵاتانی تری دونیا ئیدانەی حكومەتی تارانیان كرد بەوەی كە گیانی وەرزشكارانی وڵاتەكەی خستۆتە مەترسییەوە و ژیانیان لەو وڵاتە بە هیچ جۆرێك ئاسوودەیی بە خۆیەوە نابینێت.

لە لایەكی ترەوە لیژنەی ئۆڵۆمپی نێو دەوڵەتی و لیژنەی وەرزشی زۆرانبازی سەر بە لیژنەی ئۆڵۆمپی ئاسیاوی دژی ئەو سزایەی وڵاتی ئێران بەیاننامەیان بڵاو كردەوە و ئیدانەی ئەو هەڵسوكەوتەی دادگای ئێرانیان كرد كە بە بێ‌ بوونی بەڵگەی پشت ڕاست كراوە وەرزشكارێكی بە توانا و ناوازەیان لە نێوەندی وەرزشی ئێران و جیهان ڕووبەڕووی مەرگ كردەوە.

لە لایەكی ترەوە حەسەن یوسفی پارێزەری ئەفكاری ئاشكرای كردووە كە بە بێ‌ بوونی هیچ بەڵگەیەكی باوەڕ پێ‌ كراو ئەو ئەفكاری و براكەی دەستگیر كراون دواجاریش ژیانی خۆشی كەوتۆتە بەر مەترسی تۆقاندن لە لایەن دەسەڵاتدارانەوە.

جێی باس كردنە بە تۆمەتی كوشتنی بەرپرسێكی هەواڵگری لە خۆپیشاندانەكانی شیرازدا لە 2/8/2018 نۆید ئەفكاری و برایەكی لە لایەن چەند ئاساییشێكی مەدەنییەوە دەستگیر كران و بێ‌ سەرو شوێن كران تا لە ڕۆژی شەممەی ڕابردوو بە تۆمەتی كوشتنی فەرمانبەرێكی حكومی ناوبراو سزای لە سێدارەدانی بە سەردا سەپێندراو و كۆتایی بە ژیانی هێنرا.

دانەر ئەسڵان

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک