بەهۆی بارانبارینەوە خانووی پێشمەرگەیەك رووخا

پۆڵەتیك پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لە ئەنجامی بارانبارینی بەخوڕی شەوی رابردوو لە سۆران، بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە ماڵی پێشمەرگەیەك لە گوندێكی سەربە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران رووخا.

بە پێی زانیارییەكانی پۆڵەتیك پرێس كاتژمێر چواری بەرەبەیانی ئەمڕۆ 15_1_2022، لە ئەنجامی بارینی بارانی زۆر و دروستبوونی لافاو، راگرێك كەوتووە بەسەر خانووی ماڵە پێشمەرگەیەكدا بووەتە هۆی رووخانی خانووە.

بەپێی زانیارییەكانی پۆڵەتیك پرێس پێشمەرگەكە خۆی لە دەوامی فەرمی بووە و خێزان و منداڵەكانی لە ماڵەوە بوون، رووداوەكە تەنها زیانی ماددی لێكەوتووەتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا