کێشەی هێڵی گواستنەوەی کارەبای ئەزمڕ- دەربەندیخان چارەسەرکرا

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لەدوای ئەوەی بەهۆی هەورەبروسکە و ڕەشەبای بەهێز هێڵی گواستنەوەی وزەی  کارەبای 132 کەی ڤی ئەزمڕ- دەربەندیخان زیانی پێگەیشت و کەوت، لیپرسراوی هێڵەکانی گواستنەوەی وزەی کارەبای سلێمانی ڕایگەیاند، کێشەکە چارەسەرکراوە.

سامان سابیر ئیسماعیل ئاماژەی بەوەکرد، “کێشەی هێڵی گواستنەوەی کارەبای ئەزمڕ – دەربەندیخان چارەسەرکرا و ڤۆڵتییەی خرایەوە سەر، کە کاتژمێر 2ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی 14ی 1ی 2022 بەهۆی شۆرت کەوت و دەستبەجێ تیمەکانیان دەستیان کرد بە گەڕان و پشکنین توانیان شۆرتەکە بدۆزنەوە و چاروسەری بکەن.

ئەوەش لەکاتێکدایە پێشتر بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی ڕایگەیاند، بەهۆی کەوتنی هێڵەکە هەردوو وێستگەی مۆبایلی باریکە و کازیوە بێ کارەبا بوون و تا دۆزینەوەی شۆرتەکە و چارەسەرکردنی کێشەکە ئەو فیدەرانەی لەو دوو وێستگەوە دەردەچن بێ کارەبا دەبن.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک