پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
نوسینگەی هادی عامری، سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح لەگەڵ مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆبوونەوەیەکیان ئەنجامدا و تیایدا چۆنێتی چارەسەرکردنی ناکۆکییە سیاسییەکانیان تاوتوێکرد.
ئەمڕۆ دووشەممە نوسینگەی سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە تیایدا ئاماژەی بەوەکرد، “هادی عامری پێشوازی لە مستەفا کازمی کرد و لە کۆبوونەوەکەیاندا گفتوگۆیان کرد لەسەر قەیرانە سیاسییەکانی عێراق”.
ئەوەش هاتووە، هەردوولا باسیان لە بەرئەنجامەکانی پڕۆسەی سیاسی و دۆزینەوەی چارەسەری گونجاو کردووە بۆ قەیرانە ئێستاییەکانی عێراق لەژێر ڕۆشنایی ئەو ناکۆکییانەی بوونیان هەیە.
ئەم کۆبوونەوەیەی مستەفا کازمی و هادی عامری دوای رۆژێک دێت لە یەکەمین دانیشتنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی عێراق کە تیایدا محەمەد حەلبوسی بۆ جاری دووەم وەک سەرۆکی نوێی پەرلەمان دیاریکرایەوە.