ئومێد خۆشناو: دڕانی قورئانەکە بەئەنقەست نەبووە

پۆڵەتیک پرێس

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند، ئەو کەسەی لەهەولێر دەستدرێژی کردەسەر هاوسەر و خەسووی براکەی دەستگیرکراوە و لەبارەی ڕووداوی دڕانی لاپەڕەکانی قورئانیش وتی: مەبەستدار نەبووە.

هەفتەی ڕابردوو ڤیدیۆیەک لەتۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووەوە تیایدا پیاوێک توندوتیژی بەرامبەر دوو ژن ئەنجامدا کە یەکێکیان هاوسەری براکەی بوو و کۆچیدواییکرد.

ئومێد خۆشناو لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند، لەدوای دەستگیرکردنی یەکێک لەبەشداربووانی تاوانەکە، تۆمەتباری سەرەکیش دەستگیرکراوە و لەئێستادا لێکۆڵینەوەی لەگەڵ دەکرێت.

وتیشی: ماددەی هۆشبەر بەو کەسە گیراوە و هێشتا نازانین ئەگەر لەژێر کاریگەری ئەو ماددە هۆشبەرانە یاخود بەتەواوی هۆشییەوە ئەو تاوانەی ئەنجامدابێت.

لەبارەی ڕووداوی دڕانی قورئانەکەوە ئومێد خۆشناو ڕایگەیاند، ئەمڕۆ یەکێک لەئەندامانی ئەو خێزانەی خاوەنی قورئانەکە بوون پێیڕاگەیاندووین، کارەکە بەئەنقەست نەبووە، وتیشی: بەڵام ئەگەر بەئەنقەست بووایە بەدڵنیاییەوە سزایەکی دادپەروەرانە دەدرا.

شەوانی ڕابردوو ڤیدیۆیەک لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکرایەوە تیایدا چەند لاپەڕەیەکی قورئان بەدڕاوی لەسەر شەقامێکی هەولێر کەوتبوون و ئەمەش توڕەبوونی بەشێکی زۆری هاوڵاتیانی لێکەوتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا