بەڤیدیۆ.. مارمێلکەیەک دەبێتە هۆی ترساندنی میوانانی مەلەوانگەیەک

پۆڵەتیک پرێس

مارمێلکەیەک هۆکاربوو بۆ دروستبوونی ترسێکی زۆر، بەکارهێنەرانی توڕەکۆمەڵایەتییەکان ڤیدیۆیەکیان بڵاوکردەوە مارمێلکەیەکی گەورە لە مەلەوانگەیەکی هۆتێلێک لە مەکسیک نیشان دەدات.

ئەو کەسانەی ڤیدیۆکەیان بڵاوکردەوە وتیان،” مارمێلکەکە لەسەر دارێک بووە کەوتۆتە خوارەوە بۆ ناو مەلەوانگەکە، ئەمەش ترسێکی زۆری بۆ میوانەکانی ناو مەلەوانگەکە دروست کرد و ڕایان کردە دەرەوەی مەلەوانگەکە”.

ئەم گرتە ڤیدیۆیە لەشاری بۆریتۆ ڤالارتای گەشتیاری مەکسیک گیراوە، مارمێلکەکە زیان بە میوانەکانی ناو مەلەوانگەکە نەگەیاندوە وەک لە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت لەکۆتایدا خۆی چۆتە دەرەوەی مەلەوانگەکە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا