پۆڵەتیک پرێس
مەلەوانی بە ناوبانگ لارانی ماکندری دیکایر لە ساڵی ١٩٨٠دا وەک یەکێک لە تیمی ئۆڵمپی نوێنەرایەتی، بەڕیتانیاو کەنەدای کرد ڕوو بە ڕووی بارودۆخێکی سەخت دەبێتەوە.
لارانی ماکندری دیکایری ٦٤ ساڵ لە ئێستادا لەسەر پارچەیەک کارتۆن یان کورسیەکی کڵێسا، دوای لە دەست دانی هەموو ماڵ و سامانەکەی دەخەوێت.
دوای خانەنشین بوونی لە کارەکەی، لە دەیەکانی ساڵی ١٩٩٠ کاری منداڵ بەخێو کردنی دەکرد و هەندێک چالاکی کۆمەڵایەتی ئەنجام دەدا، بەڵام بە هۆی تەمەنەوە نەیتوانی کە زیاتر کاربکات و ڕوونی کردەوە کە بە هۆی دزیەوە ماڵ و سامانەکەی لە دەست یاوە.
لارانی سەرەڕای ئازار و ناڕەحەتیەکانی خۆی، خۆی بەبەختەوەر دەزانێت بەهۆی ئەوەی کە ڕابردوویەکی جوان و باشی هەیە هەربۆیە بەهۆی ئەو ئەزموونەی بە ڕێی کردووە باوەڕی وایە لە داهاتوودا بارودۆخی باشتر دەبێت.
بەپێی بڵاو کراوەکان لارانی کەسێکی پاکە، دوورە لە بەکارهێنانی خواردنەوە کهولیەکان و ماددە هۆشبەرەکان پابەندە بە یاساکان هەر بۆیە پێیان وایە کە پێویستە حکومەتی بەریتانیا یارمەتی بدات.