بە ڤیدیۆ..کارمەندێکی گەیاندن منداڵێک ڕزگار دەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە حاڵەتێکی سەرنج ڕاکێشدا، نگوین نگۆک مانی تەمەن ٣١ ساڵ کە کارمەندی گەیاندنە، منداڵێکی تەمەن دوو سالی ڕزگارد دوای کەوتنە خوارەوەی لە نهۆمی ١٢ لە هانوی پایتەختی ڤێتنام،لە ئێستادا بە پاڵەوان ناودەبرێت.

مانی کاتێک لە ناو بارهەڵگرەکەیدا دانیشتبوو، چاوەڕێی ئەوە بوو کەل و پەل بگەیەنێت، منداڵێکی بینی لە نهۆمی ١٢ لە دیوی دەرەوەی بالکۆنەکە کە دەستێکی بە بالکۆنەکەوە گرتبوو، باوکیشی بەرەو نهۆمی زەمینی ڕای دەکرد، بۆ ئەوەی باشترین خاڵ بدۆزنەوە بۆ ڕزگار کردنی.

لە گرتە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت، ساتی کەوتنە خوارەوەی منداڵەکە لە بەرزی ٥٠ مەترەوە پێش ئەوەی گەنجەکە ڕزگاری بکات، دواتر منداڵەکە دەگوێزریتەوە بۆ نەخۆشخانە بۆ چارەسەر کردن.

مانی دەڵێت کاتێک ڕووداوەکە ڕووی داوە، هیچ بیرم نەکردۆتەوە، کاتێک منداڵەکەم بینی ڕاستەوخۆ کچە یەک ساڵانەکەم هاتەوە بیر، هەربۆیە هەوڵمدا بە خێراییەکی زۆر ڕزگاری بکەم، هەرچەندە نازانم چۆن کردم بڕوا بە خۆم ناکەم کە بەو خێراییە توانیم ژیانی ئەو کچە ڕزگار بکەم.

بەپێی بڵاو کراوەکان لە ئێستادا، ئەو گەنجە بە پاڵەوان ناودەبرێت، بەهۆی ڕزگاردنی ژیانی منداڵە دوو ساڵانەکەوە.

 

 

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا