دەوڵەتی یاسا: رێککەوتن لەبارەی یەکڕیزی نێوماڵی کورد و سوننەکان دوورە لە ڕاستییەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرکردەیەکی ناو هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا جەختی لەوەکردەوە، “رێککەوتنی کۆتایی نییە لەبارەی یەکخستنی نێوماڵی سوننە و کوردەکان وەک ئەوەی میدیاکان بانگەشەی بۆ دەکەن”، وتیشی: لێکنزیکبوونەوەی نێوماڵی شیعە ئەگەری زیاترە تا سوننە و کوردەکان.

وائل رەکابی، سەرکردەی ناو هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا رایگەیاند، “ئەوەی میدیاکان بانگەشەی بۆ دەکەن لەبارەی یەکڕیزی نێوماڵی سوننە و کوردەکان بەدڵنیاییەوە دوورە لە ڕاستییەوە”، وتیشی: ناکۆکییەکان هێشتا ئامادەییان هەیە بەتایبەتی لەسەر هەریەکە لە پۆستەکانی سەرۆکی پەرلەمان و سەرۆککۆماری عێراق.

باسی لەوەشکرد، “لێکنزیکبوونەوەی شیعەکان لە ئێستادا باشترین و گونجاوترین کارە”، پێشبینی ئەوەشیکرد، لە سەعاتەکانی کۆتاییدا چوارچێوەی هەماهەنگی و رەوتی سەدر کوتلەی زۆرینەی پەرلەمان پێکبهێنن.

لەماوەی رابردوودا دادگای فیدڕاڵی عێراق ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی پەسەندکرد، لە ئێستاشدا زۆرێک لە لایەنە سیاسییەکان سەرقاڵی ئەوەن رێگایەک بدۆزنەوە بۆ دروستکردنی کوتلەی زۆرینەی پەرلەمان و پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا