پەیامێك لەبافڵ تاڵەبانیەوە بۆ كۆچی دوایی خوشكی نەوشیروان مستەفا

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بافڵ جەلال تاڵەبانی، پەیامێكی ماتەمینی ئاراستەی بنەماڵەی مستەفا ئەمین كرد بە بۆنەی كۆچی دوایی ناجیە مستەفا ئەمین.

دەقی پەیامەكە:

بەڕێزان لە بنەماڵەی تێكۆشەر مستەفا ئەمین، كاك چیا نەوشیروان مستەفا و كاك نما نەوشیروان مستەفا.
بەپەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی خاتوو (ناجیە مستەفا ئەمین) خوشكی رەوانشاد كاك نەوشیروان مستەفا-مان پێگەیشت.

لە بزووتنەوەی رزگاریخوازی گەلەكەمان رۆڵی بنەماڵەی كاك نەوشیروان لە خەباتی سیاسی و تێكۆشاندا دیار و بەرچاو سەنگینە، كە ئەم خەباتە نەك بۆ خانەوادەكەتان جێگای شانازییە، بۆ ئێمەو گەلەكەشمان بە چاوی نرخاندنەوە لێی دەڕوانین و شانازی بەو مێژووەوە دەكەین كە بۆتە بەشێك لەخەباتی سیاسی كوردەواریمان.

بەو بۆنە خەمناكەوە پرسە و هاوخەمی خۆمان ئاڕاستەی ئێوە و كەسوكارو خانەوادە سەربەرز و تێكۆشەرەكەتان دەكەین، داواكارین لە خوای گەورە ئەم خەم و كۆستەتان بڕەوێنێتەوەو دواناخۆشیتان بێت و رۆحی كۆچكردووش بۆ هەمیشە شادبێت.

دڵسۆزتان
بافڵ جەلال تاڵەبانی

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا