ئەمریكا داوای هێوركردنەوەی دۆخی كازاخستان دەكات

پۆڵەتیك پرێس

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا داوا لە بەرپرسان و خۆپیشاندەرانی كازاخستان دەكات كار بۆ هێوركردنەوەی دۆخەكەو نەهێشتنی گرژییەكانی نێوانیان بكەن.

نێد پرایس وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاند، لە نزیكەوە لە دۆخ و روداوەكانی ناو كازاخستان دەڕوانن و پێویستە رێز لە دامەزراوە دەستورییەكانی ئەو وڵاتە بگیرێت.

هاوكات داوایكرد، هەوڵی هێوربوونەوەی دۆخەكە بدرێت و ئەوان ئیدانەی ئەو توندوتیژیانە دەكەن كە روویانداوە، هەروەها زیانگەیاندنیش بە دامەزراوەكانی وڵات لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە رەتدەكەنەوە.

نێد پرایس داوا لە هەموو لایەنەكان كرد، چارەسەرێكی ئاشتییانە بۆ باری نائاسایی وڵاتەكەیان بدۆزنەوە.

لەگەڵ هاتنی ساڵی نوێ و لەسەرەتای ئەم مانگەوە بەهۆی زیادكردنی نرخی گازی شل لەلایەن حكومەتلا كازاخستانەوە، خۆپیشاندانی بەرفراوانی هاورَتیان دەستی پێكرد، دواتریش خۆپیشاندانەكە توندوتیژی بەخۆیەوە بینی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا