شیاومی مۆبایلێکی نوێ دروست دەکات

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای شیاومی مۆبایلی شیاومی13 بەتایبەتمەندی پێشکەوتوو دروست دەکات، چاوەڕوان دەکرێت یەکێک بێت لە باشترین ئامێرە زیرەکەکان.

مۆبایلی شیاومی13 بەشێوەیەک دروستکراوە بەرگەی ئاو و پیسی دەگرێت، کێشەکەی 179 گرامە، ئەستوریەکەی 8.2 ملیمە، شاشەکەی لەجۆری ئۆلیدە بەقەبارەی 6.28 ئینج و دیقەی پیشاندانی1080/2400 پێکسڵ و شەپۆلی 120 هێرتز، تێکڕای ڕووناکیەکەی 1100 مۆمە.

چارەسەرکەری سناپ دراگۆن ئەیت جین توی تێدابەکارهاتووە، مۆبایلەکە سێ کامێرای بنەڕەتی بەدیقەی(50+13+5) مێگاپیکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی32 مێگاپێکسڵە، ڕامەکەی دوو جۆرە هەشت یان 12 گێگابایتە، میمۆریەکەی دوو جۆرە 128 یان 256 گێگابایتە.

بەسیستمی ئەندرۆید12 کاردەکات، لەمسە و شوێنی دوو سیمی هەیە، دەرچەی بیستۆکەکەی 3.5 ملیمە، خێرای پاتریەکەی 4500 میلی ئەمپێرە، مۆبایلە بەڕەنگەکانی ڕەش، شین، سەوز و پەمەیی بەردەست دەبێت و نرخەکەشی نزیکەی 580 دۆلار دەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا