پۆڵەتیک پرێس
شیاومی مۆبایلی نوێی Poco F3 دروست دەکات کە لە خێزانی پشکەوتوی5Gە بەنرخی ڕکابەری.
پێکهاتەی مۆبایلەکە بەرگەی ئاو و پیسی دەگرێت، دوورییەکانی (١٦٣/٧٦.٤/٧.٨) ملیمە، کێشەکەی ١٩٦ گرامە، شاشەکەی لەجۆری AMOLEDە بەقەبارەی ٦.٦٧ئینج بە شەپۆلی ١٢٠ هێرتز و دیقەی ٢٤٠٠/١٠٨٠ پێکسڵ، تێکڕای ڕووناکییەکەی ٣٩٥ مۆمە.
چارەسەرکەری Qualcomm Snapdragon 870 5G تێدابەکارهاتووە وایلێدەکات بەخێرای پەیوەندی لەگەڵ تۆڕی 5G بکات، ڕامەکەی شەش یان هەشت گێگابایتە، میمۆری ناوەکییەکەی ١٢٨ و ٢٥٦ گێگابایتە، هەروەها چارەسەرکەری وێنەی
Adreno 650 تێدابەکارهاتووە.
نرخێکی ڕکابەری هەیە کە ٣٥٠ دۆلار تێناپەڕێنێت، سێ کامێرای بنەڕەتی بە دیقەی (٥+٨+٤٨) مێگاپێکسڵ هەیە، کامێرای پێشەوەشی بە دیقەی ٢٠ مێگاپێکسڵە و توانای ناسینەوەی دەموچاوی هەیە، مۆبایلەکە بە سیستمی ئەندرۆید١١ کاردەکات، توانای پاترییەکەی ٤٥٠٠ ملی ئەمپێرە، دەرچەی بیستۆکەکەی ٣.٥ ملیمە، شوێنی دوو سیمی هەیە و لەمسە.