داهاتی نەوتی كەركوك لە ساڵێكدا زیاتر لە دوو ملیار دۆلاربووە

پۆڵەتیك پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

هەناردەی نەوتی خاوی كەركوك بە بۆری، لە ساڵی رابردودا زیاتر لە 35 ملیۆن بەرمیل بووە و داهاتەكەی بەپێی نرخی فرۆشتنی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا، گەیشتۆتە زیاتر لە دوو ملیار و 374 ملیۆن دۆلار.

بەپێی ئامارەكانی وەزارەتی نەوتی عێراق و كۆمپانیای بە بازاڕكردنی نەوتی عێراقی (سۆمۆ)، ساڵی 2021 هەناردەی نەوتی خاوی كەركوك بە بۆری بۆ بەندەری جیهان لە توركیا گەیشتۆتە 35 ملیۆن و 580 هەزار و 218 بەرمیل.

بەرزترین ئاستی هەناردەی نەوت لەو ساڵەدا كەوتۆتە مانگی شوبات كە زیاتر لە سێ ملیۆن و 772 هەزار بەرمیل بووە و نزمترین ئاستی هەناردەش لە مانگی تشرینی دوەمدا بووە بە دوو ملیۆن و 32 هەزار بەرمیل.

لە ساڵی 2021ـدا نرخی فرۆشتنی كۆی نەوتی هەناردەكراوی كەركوك زیاتر لە دوو ملیار و 374 ملیۆن و 76 هەزار دۆلار بووە.

زۆرترین بڕی داهاتی فرۆشتنی نەوت لە مانگی تشرینی یەكەمدا بووە بە زیاتر لە 242 ملیۆن دۆلار و كەمترین داهاتیش كەوتۆتە مانگی تشرینی دوەم كە 155 ملیۆن دۆلار بووە.

هەناردە و داهاتی فرۆشتنی نەوتی كەركوك لە 2021ـدا زیادیكردووە؛ بەوپێیەی لە ساڵی 2020 كۆی هەناردەی نەوت 33 ملیۆن بەرمیل بووە بە داهاتی زیاتر لە ملیارێك و 196 ملیۆن دۆلار.

لە سنوری پارێزگای كەركوك پێنج كێڵگەی سەرەكی بەرهەمهێنانی نەوتی خاو هەیە؛ ئاڤانا، بای حەسەن، قوبەی بابا، جمبور ‌و خەبازە كە لەژێر دەسەڵاتی كۆمپانیای نەوت باكور-ی سەر بە حكومەتی عێراقیدان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا