عێراق بڕیارێك دەربارەی خوێندنی كوردی لە كەركوك هەڵدەوەشێنێتەوە

پۆڵەتیك پرێس

بەڕێوەبەری خوێندنی كوردی لە كەركوك رایدەگەیەنێت، دوای ئەوەی لەگەڵ وەزیری پەروەردەی عێراق كۆبوونەتەوە بڕیاری لابردنی وانەی كوردی لە تاقیكردنەوە گشتییەكانی قۆناغی شەشەمی ئامادەیی هەڵوەشاوەتەوە.

شێرزاد رەشید كاكە،‌ بەڕێوەبەری خوێندنی كوردی لە كەركوك بۆ پۆڵەتیك پرێس وتی:” رۆژی یەك شەممە بە یاوەری بەڕێوەبەری گشتی پرۆگرامەكانی خوێندن لە وەزارەتی پەرورەدەی هەرێم، دوای كۆبوونەوەمان لەگەڵ وەزیری پەرورەدەی عێراق و ژمارەیەك لە بەڕێوەبەرە گشتییەكانی وەزارەتی پەروەردەی عێراق، بڕیاردرا لەبری وانەی كوردی، وانەی عەرەبی و ئایین لە تاقیكردنەوە گشتییەكانی قۆناغی شەشەمی ئامادەیی لاببرێت”.

بەڕێوەبەری خوێندنی كوردی لە كەركوك وتیشی: وەزیری پەرورەدەی عێراق رەزامەندی دەربڕیوە لەسەر لابرندی هەر بەندێك لە وانەكانی خوێندن بۆ قۆناغی شەشەمی ئامادەیی.

ساڵی رابردوو بەهۆی كۆرۆناوە وەزارەتی پەروەردەی عێراق بڕیاریدا تا ئەو شوێنەی كە خوێندراوە بۆ تاقیكردنەوەكان بهێنرێتەوە و وانەی عەرەبی و ئایینیش كە یەك وانەیە لابرابوو، بۆ ئەمساڵیش بڕیاردراوە بۆ هەر وانەیەك بەشێكی پرۆگرامەكانی خوێندن و وانەی عەرەبی و ئایین لاببرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا