پۆڵەتیک پرێس
قژ بەشێکی زۆر گرنگە لای هەموو خانمان جوانیەکی تایبەت بە ڕوخسار دەبەخشێت، هەندێک خواردن هەن ڕۆڵێکی گرنگیان لە تەندروستی و بریقەدارکردنی قژدا هەیە.
ئەم خواردنانە یارمەتی تەندروستی و بریقەدارکردنی قژ دەدەن:
-هێلکە
هێلکە یەکێکە لە خواردنە ئاڵتونیەکان کە ڕۆڵێکی ئەرێنی لە گەشە و بەهێزبوونی قژدا هەیە، سەرچاوەیەکی سەرەکی پڕۆتینەکانە یارمەتی تەندروستی قژ دەدات و ڕێگری لە هەڵوەرینی دەکات.
-سەردین
کەمی ڤیتامین سی کاریگەرییەکی زۆری لە هەڵوەرینی قژدا هەیە، بۆیە پێویستە ڕۆژانە ڕێژەی پێویست ڤیتامین سی بۆ جەستە دابین بکرێت لەڕێگەی خواردنەوە، ماسی سەردین یەکێکە لە سەرچاوە سەرەکیەکانی ڤیتامین سی ڕێگری لە وشکبونەوەی پێستی سەر و هەڵوەرینی قژ دەکات.
-سەوزەواتەکان
سەوزەواتەکانی وەک سپێناخ، قەرنابیت و ئەوانی دیکەش هەروەها چەرەساتەکانیش ڕێژەیەکی زۆر ڤیتامین و ماددە سوودبەخشەکانیان تێدایە کە بۆ قژ پێویستن، یارمەتی بەهێزبوونی قژ دەدەن و ڕێگری لە هەڵوەرینی دەکەن.
-ماسیە چەوەکان
ئەو ماسیانەی دەوڵەمەندن بە ئۆمێگا3 وەک ماکریل، ڕەنجە و سەلەمون گەوهەرێکی بەنرخن بۆ قژ، یارمەتی پاراستنی قژ دەدەن، ڕێگری لە هەڵوەرین، خوران و وشکی پێستی سەر و کڕێش دەکەن، هەروەها ڕۆڵێکی گرنگیان لە گەشەی قژدا هەیە.
-پەتاتە
ڕێژەیەکی زۆر دژەئۆکسانەکانی تێدایە یارمەتی تەندروستی قژ دەدات و ڕەونەق و بڕیقەی پێدەبەخشێت.