پۆڵەتیک پرێس
نەخۆشی شەکرە یەکێکە لەو نەخۆشیانەی تەواوی ژیان لەگەڵت بەردەوام دەبێت، بەڵام لەڕێگەی سیستمی خۆراکی تەندروستەوە دەتوانرێت ڕێگری توشبوون بە نەخۆشی شەکرە بکرێت.
باینجان یەکێکە لەو خواردنانەی سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی جەستە هەیە، لەگەڵ ئەوەشدا ڕێگری لە بەرزبونەوەی رێژەی شەکر لەخوێندا دەکات، چونکە باینجان یارمەتی ڕێکخستنی گلۆکۆزی خوێن دەدات و کۆنتڕۆڵی رێژەی شەکری خوێن دەکات، سەوزەواتە ڕەنگ مۆرەکان بەشێوەیەکی گشتی دەوڵەمەندن بە ڤیتامین، کانزا و ڕیشاڵەکان.
توێژینەوەکان دەریانخستووە باینجان ڕێژەیەکی زۆر دژەئۆکسانەکانی تێدایە ئەگەری توشبوون بە نەخۆشیەکانی دڵ کەمدەکاتەوە، بەڵام باشترە بە سوورەکراوی نەخورێت چونکە یەکێکە لەو سەوزەواتانەی بە ئاسانی زەیت هەڵدەمژێت.