نیشانەکانی هەستیاریبوون بە خواردن

پۆڵەتیک پرێس

بەشێکی زۆی خەڵک لەجیهاندا بەدەست ئەو نەخۆشیانەوە دەناڵێنن کە پەیوەندیان بە خواردنەوە هەیە، لەگەڵ ئەوەشدا جیاوازی لەنێوان بەرگەنەگرتنی خواردن و هەستیاریبوون بە خواردندا هەیە.

پزیشکەکان ئەوەیان روونکردۆتەوە کە بەشێکی زۆری ئەو نەخۆشیانەی بەهۆی خۆراکەوە ڕوودەدەن بەهۆی بەرگەنەگرتنی خواردنەوەیە نەک هەستیاریبوون بە خواردن، بەرگەنەگرتنی خواردن واتە کاتێک جەستە ناتوانێت بەرگەی جۆرێک یان ڕێژەیەکی زۆر لەخواردن بگرێت بۆ نموونە ئەو کەسانەی جەستەیان ناتوانێت بەرگەی لاکتۆز بگرێت پێویستە ئەو جۆرە شیرانە هەڵبژێرن کە لاکتۆزی تێدانییە.

هەستیاریبوون بە خواردن دەکرێت بەهۆی هەندێک جۆر لە خواردنەوە ڕووبدات و چەندین نیشانە لە جەستەدا دەردەکەوێت وەک:

-لەرز و تا                                                                                                                                                    -ژەهراویبوون بە خواردن
-دڵتێکەڵهاتن و ڕشانەوە
-ئازاری سک
-کێشەکانی هەناسەدان
-دابەزینی پەستانی خوێن                                                                                                                                    -خورانی جەستە

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا