نزیکەی 147 هەزار گەشتیار بۆ بەسەربردنی سەری ساڵ هاتوونەتە هەرێم

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وتەبێژی دەستەی گەشت و گوزاری هەرێم رایگەیاند، “نزیکەی 147 هەزار گەشتیار بۆ سەری ساڵی 2022 هاتوونەتە هەرێمی کوردستان”.

وتەبێژی دەستەی گەشت و گوزاری هەرێم بە پۆڵەتیک پرێسی راگەیاند، “بۆ بەشداریکردن لە پێشوازی سەری ساڵی 2022 و گەشت کردن بۆ شوێنە گەشتیارییەکانی هەرێمی کوردستان و  بەسەر بردنی کاتێکی خۆش، لە ماوەی حەوت رۆژ، واتە لە 25ی مانگ تاکو 31ی 12ی 2021، نزیکەی 147 هەزار گەشتیار هاتۆتە هەرێمی کوردستان”.

وتیشی: لەو ژمارەیە 76 هەزار و 550 گەشتیار هاتوونەتە هەولێر، 31 هەزار و 614 گەشتیار هاتوونەتە سلێمانی، 38 هەزار و 734 گەشتیار هاتوونەتە دهۆک و کۆی گشتی گەشتیارانیش 146 هەزار و 898 کەس بووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا