پەرلەمانتارێك: داواكارییەكەمان بۆ بانگهێشتی سەرۆكی حكومەت پێچەوانەی پەیڕەو نەبوو

پۆڵەتیك پرێس

ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان وەڵامی جێگری سەرۆكی پەرلەمان دەداتەوەو ئاماژە بەوە دەكات داواكاری ئەوان بۆ بانگهێشتی سەرۆكی حكومەت بۆ پەرلەمان پێچەوانەی پەیڕەو نییەو یاساییە.

ڕوپاك ئەحمەد، ئەندامی فراكسیۆنی كۆمەڵ لە پەرلەمانی كوردستان بە پۆڵەتی پرێسی راگەیاند، ئەو داواكارییەی كە لەبارەی پرساندن لەسەرۆكی حكومەت ئاڕاستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان كراوە زۆر یاساییە و هیچ كێشەیەكی پەیڕەوی و یاسایی نییە.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئامانجی ئەو داواكارییەی ئەوان بۆ ئەوە بووە تاوەكو لەو پرساندنەدا سەرجەم ئەو بەڵگە و زانیارییانە بخەنەڕوو كە حكومەتی هەرێم داهاتی زۆرە، بەڵام داهات ناشەفافە.

باسی لەوەشكرد، ویستویانە لەو دانیشتنەدا دۆخی مووچە لەگەڵ بەرپرسانی حكومەت تاوتوێ بكەن.

ئەو وتانەی پەرلەمانتارەكەی كۆمەڵی ئیسلامی دوای ئەوە دێت ئەمڕۆ هێمن هەورامی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، داواكاری هەندێك پەرلەمانتار بۆ بانگهێشتی سەرۆكی حكومەت و جێگرەكەی و وەزیری دارایی بۆ پەرلەمان پێچەوانەی پەیڕەوی ناوخۆ بووە بۆیە داواكارییەكەیان رەتكراوەتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا