تایبەتمەندیەکانی مۆبایلێکی نوێی ئۆپۆ

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای ئۆپۆ تایبەتمەندیەکانی مۆبایلە نوێیەکەی ئۆپۆ فایند ئێکس فایف پڕۆ دەخاتەڕوو.

مۆبایلی ئۆپۆ فایند ئێکس فایف پڕۆ کێشەکەی 193 گرامە، ئەستوریەکەی 8.3 ملیمە، شاشەکەی لەجۆری ئێڵ تی پی ئۆ ئەمۆلیدە بەقەبارەی 6.7 ئینج و دیقەی پیشاندانی1440/3216 پێکسڵ و شەپۆلی 120 هێرتز، تێکڕای ڕووناکیەکەی 500 مۆمە.

چارەسەرکەری کوالکۆم سناپ دراگۆن ئەیت جین وەن و چارەسەرکەری وێنەی ئەدرینۆ730ی تێدابەکارهاتووە، مۆبایلەکە چوار کامێرای بنەڕەتی بەدیقەی(50+13+50+3) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی 32 مێگاپێکسڵە، ڕامەکەی دوو جۆرە هەشت یان 12 گێگابایتە، میمۆریەکەی 256 گێگابایتە.

بەسیستمی ئەندرۆید12 کاردەکات، لەمسە و شوێنی دوو سیمی هەیە، دەرچەی بیستۆکەکەی 3.5 ملیمە، خێرای پاتریەکەی 4500 میلی ئەمپێرە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا