سێڵ فۆرس کارمەندەکانی دەنێرێتە ماڵەوە

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپنیای saleforce بۆ خزمەتگوزاری کۆمپیوتەر، ڕایگەیاند کە کۆتایی هێناوە بە خشتەی دەوامی ڕۆژانە لە کاتژمێر ٩ بۆ ٥ ئازادی زیاتر بە کارمەندەکانی دەدات بۆ کاتی دەوام کردن، هەروەها ڕێگە بە هەدنێکیتر لە کارمەندەکانی دەدات کە لە ماڵەوە کار بکەن هەتا کۆتایی هاتنی ڤایرۆسی کۆرۆنا

کۆمپانیاکە ڕایگەیاند، کە هەموو کارمەندەکان لە هەفتەیەک دا تەنها ١ بۆ ٣ ڕۆژ دێنە ئۆفیس بۆ کار کردن، ئەو کارمەندانەشی ماڵیان دوورە دەتوانن هەر لە ماڵەوە کار بکەن

دوای ئەم بڕیارەی سێڵ فۆرس، کۆمپانیا تەکنەلۆجیەکانی فەیسبوک و مایکرۆسۆفت هەمان شتیان دووبارە کردەوەو کارمەندەکانیان ناردە ماڵەوە بۆ وەڵامدانەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا