گوگڵ ئاهەنگی لەدایکبوونی فەرید ئەتڕەش دەگێڕێت

پۆڵەتیک پرێس

پێگەی فەرمی گوگڵ ئاهەنگی یادی لەدایک بوونی فەرید ئەتڕەش موزیسیان و هونەرمەندی سوری دەگێڕێت.

ئەمڕۆ دووشەممە، گوگڵ لەسەر پێگەی فەرمی خۆی لە ناوچەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست وێنەیەکی کاریکاتێری فەرید ئەتڕەش هونەرمەندی سوری دانا کە ئامێرێکی عودی بەدەستەوەیە بەمەبەستی یادکردنەوەی ساڵیادی لەدایکبوونی.

فەرید ئەتڕەش کە بە رەچەڵەک سوریە، لە ١٩ی تشرینی یەکەمی ساڵی ١٩١٠ لەدایکبووە و لە ٢٦ی کانونی یەکەمی ١٩٧٤ کۆچی دوایی کردووە.

گوگڵ لەسەر پێگەی فەرمی خۆی لە ئینتەرنێت نوسیویەتی: گوگڵ بەبۆنەی تێپەڕبوونی ١١٠ ساڵ بەسەر رۆژی لەدایکبوونی موزیسیان و گۆرانیبێژ و ئەکتەر و بەرهەمهێنەری سینەمایی فەرید ئەتڕەش ئاهەنگ دەگێڕێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا