200 ملیارەكەی عێراق گەشتە هەرێم

پۆڵەتیك پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpres

ئەمڕۆ دووشەممە، دووسەد ملیار دینارەكەی عێراق گەشتە هەرێمی كوردستان.

وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێم رایگەیاند: پاش دواكه‌وتنی بۆ ماوه‌ی چه‌ند رۆژێك ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ رێكه‌وتی 20_12_2021، کاتژمێر 12:30 خولەک، بڕی 200 ملیار دینار به‌پێی رێكه‌وتنی هه‌رێم-به‌غدا گه‌یشته‌ هه‌رێمی كوردستان.

وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی كوردستان، شەممەی رابردوو 18-12-2021، لە روونكردنەوەیەكدا رایگەیاند، وەزارەتی دارایی عێراق 200 ملیار دینارەكەی بەشە بودجەی مانگی 11ی ئەمساڵی هەرێمی كوردستانی نەناردووە.

لە كۆتایی مانگی سێی 2021دا پرۆژە یاسای بودجەی فیدراڵیی عێراق پەسەندكرا، بەپێی یاساكە حكومەتی هەرێمی كوردستان و عێراق رێككەوتن لەبارەی ئەوەی هەرێمی كوردستان رۆژانە داهاتی 250 هەزار بەرمیل نەوت و نیوەی داهاتی دەروازە سنوورییەكان رادەستی بەغدا بكات، عێراقیش لە بەرامبەردا مووچە و شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان بنێرێت، بەڵام دواتر بەهۆی پابەند نەبوونی حكومەتی هەرێم بە یاسای بودجەی 2021 ەوە ، حكومەتی عێراق بڕیاریدا مانگانە تەنیا 200 ملیار دینار بۆ هەرێمی كوردستان وەك سلفە بنێرێت.

پێشتر حكومەتی هەرێم بڕیاریدابوو هەموو 25 ی مانگێك دەست بە دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران بكات، بەڵام لە كاتی ئێستادا (20_12_2021) دابەشكردنی مووچەی مانگی (11) كۆتایی نەهاتووە و چەند وەزارەت و دەستەیەك تا ئێستا مووچەیان وەرنەگرتووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا