پۆڵەتیک بۆ یەکەمجار ناسنامەی ئەو بەرپرسە باڵایەی پەکەکە کە لەمەخمور شەهیدکرا ئاشکرادەکات

پۆڵەتیك پرێس

سەرچاوەیەكی تایبەت لەمەخمور ئاشكرایكرد، بەهۆی بۆردومانەكانی دوێنێی كەمپی شەهید رۆستەم جودی لەمەخمور لەلایەن توركیاوە سەركردەیەكی باڵای پەكەكە شەهید بووە.

سەرچاوەیەكی تایبەت لەسنوری مەخمور بەپۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، ئەو كەسەی توركیا لەكەمپی مەخور كردییە ئامانجی هێرشەكانی ناوی دكتۆر حوزەین ئامەدی بووە و لەناو هێزەكانی پەكەكەدا بەرپرسیارێتی گەورەی هەبووە و لەمەخمور سەرۆكی شارەوانی كەمپەكە بووە.

وتیشی، ئەو سەركردەی پەكەكە پێویست بوو ئاگاداری خۆی بێت لەبەر ئەوەی لەبەر ئەوەی خودی ئەردۆغان هەڕەشەی بۆناردووە میتی توركیاش لەناو كەمپی مەخمور رێكخستنی بەهێزی هەیە و دەزانێت لەناوكەمپەكەدا چی روودەدات و بەدوای سەركردەكانی پەكەكەوەن و بەرپرسەكەی پەكەكەش لەناو كەمپەكەوە زانیاری شوێنەكەی بە سوپای توركیا دراوە.

پێشتر رەشاد گەڵاڵی،جێگری مەڵبەندی سێی هەولێری یەکێتی نیشتمانی كوردستان بەپۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، فرۆكە جەنگییەكانی توركیا بوردومانی پاركێكی منداڵانیان كردووە لەنزیك نەخۆشخانە و رێگەی سەرەكی كەمپی شەهید رۆستەم جودی لەمەخمور.

وتیشی، بەهۆی بۆردومانەكەوەی توركیاوە سێ هاوڵاتی گیانیان لەدەستداوەو ژمارەیەك هاوڵاتیش بریندار بوون.

بۆردومانی كەمپی مەخمور لەلایەن توركیاوە لەكاتێكدایە هەفتەی رابردوو رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند،کەمپی مەخموور بۆ تورکیا هێندەی قەندیل گرنگە.

ئەردۆغان لە تویتێکی دیکەدا ئاماژەیکردووە بەرپرسێکی باڵای پەکەکە کە هاوکات بەرپرسی گشتیی کامپی مەخموورە دوێنێ شەممە لەلایەن هێزەکانی هەواڵگریی نیشتمانیی تورکیا (میت) كراوەتە ئامانج، بەپێی تویتەکەی ئەردۆغان ئەو بەرپرسەناوی راستە قینەی سەلمان بۆزکڕەو  بە دکتۆر حوزەین ئامەدی ناسراوە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا