هەرەسی بەفر قەزای چۆمان بێ‌ ئاو دەكات

پۆڵەتیك پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لە ئەنجامی هەرەسی بەفر، سەرچاوەی ئاوی خواردنەوەی قەزای چۆمان ژێر بەفر كەوت و بەو هۆیەوە بۆری و حەوزی ئاوەكە تەقین.

ئێوارەی رۆژی یەك شەممە، بەهۆی هەرەسی بەفرەوە سەرچاوەی ئاوی قەزای چۆمان زیانی زۆری بەركەوت و لە ڕێڕەوی خۆی لایدا.

سوارە ئەكرەم قائیمقامی چۆمان ئەوەی خستەڕوو، تەواوی پێداویستییەكان وەكو چۆفڵ و حەفارە ئامادەكراون بۆ ئەوەی بە زووترین كات بەفرەكە لابدەن و دەست بە چاككردنەوەی كۆگای ئاو و بۆریەكان بكەنەوە و هەموو هەوڵێك دەدەن رۆژی دووشەممە ئاوی خواردنەوە بگاتەوە ماڵەكانی قەزای چۆمان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا