ڕوسیا پێشنیاری گفتوگۆی ئەمنی بەپەلە لەگەڵ ئەمریکا دەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ڕوسیا  ئەمڕۆ پێنج شەممە ئامادەیی خۆی نیشاندا، شاندێکی دانوستانکار بنێرێت بۆ ئەمریکا لە هەر ساتێکدا بێت، بۆ گفتوگۆکردن سەبارەت بە دۆزینەوەی چارەسەر بۆ قەیرانەکانی ئۆکرانیا.

کارملین وتەبێژی بە ناوی دیمیتری بیسکۆڤ، وتی، ڤلادمێر پۆتین سەرۆکی ڕوسیا و جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا، دەتوانن جارێکی دیکە پێش ساڵی نوێ گفتو گۆ بکەن هەرچەندە تا ئێستا هیچ شتێک لە نێوانیاندا پەسەند نەکراوە.

کارملین وتی، جێگری وەزیری دەرەوە سێرجی ڕیابکۆڤ ئامادەیە لە هەرکاتێکدا بێت بڕوات بۆ هەر وڵاتێک بۆ گفتوگۆکردن سەبارەت بە بارودۆخەکە.

ئاماژەی بەوەشدا، ئۆکرانیا و ئەمریکا دەڵێن گوایە ڕوسیا هەزار سەربازی ناردووە بۆ سنوری ئۆکرانیا و ڕەنگە ئامادەکاری بۆ داگیرکردن بکات، بەڵام مسۆکۆ ڕەتی دەکاتەوە.

وتیشی ڕوسیا هەست بە هەڕەشە دەکات بەهۆی پتەوبوونی پەیوەندیەکانی نێوان هێزەکانی ناتۆو ئۆکرانیا، بەهۆی ئەوەی ناتۆ ئامانجی بڵاوە پێکردنی موشکەکانیان بۆ سەر خاکی ئۆکرانیایە.

بیسکۆڤ ئاماژەی بەوەدا، پێشنیارە ئەمنیەکان ڕوسیا پێشکەشی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، کارین دۆنفریدی کردووە لە موسکۆ، کە لە دوو بەڵگەنامە پێکدێت یەکێکیان پەیماننامەیەو ئەویدیکە ڕێکەوتنە.

هاوکات تا ئێستا، ڕوسیا ناوەڕۆکی ڕەشنوسی بەڵگەنامەکانی ڕوون نەکردۆتەوە، ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن لە ماوەیەکی کورتدا میدیاکان دەیزانن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا