پۆڵەتیک پرێس
کاتێک قژ دووچاری وشکی دەبێتەوە لە بریقە و جوانی کەمدەکاتەوە، وشکی قژ پیاوان و ژنان لە هەموو تەمەنێکدا دەگرێتەوە، چەندین هۆکاری جیاوازیشی هەیە.
بەشێوەیەکی گشتی قژ لە سێ چین پێکهاتووە زەیتە سروشتیەکان لە چینی دەرەوەدایە وادەکات چینەکانی ناوەوە بپارێزێت و جوانی و بریقەیەکەی تایبەت بە قژەکە دەبەخشێت، کاتێک چینی دەرەوە زەیتە سروشتیەکان بەڕێژەیەکی گونجاو دەرنادات دەبێتە هۆی وشکی قژ ئەمەش چەندین هۆکاری هەیە وەک:
-خۆر، با و دابەزینی ڕێژەی شێ کاریگەرییەکی زۆریان لەسەر تەندروستی پێست و قژ هەیە، دەبنە هۆی وشکی قژ.
-بەکارهێنانی ئامێرەکانی وشکردنەوەی قژ و ڕازاندنەوەی لە پلەی گەرمی بەرزدا زیان بە قژ دەگەیەنن.
-بەکارهێنانی بەرهەمەکانی قژ کە تایبەت نەبێت بەجۆری قژەکە هۆکارێکی دیکەیە.
-پاک ڕاگرتنی قژ کارێکی زۆر گرنگ و پێویستە، بەڵام زۆر شتنی قژ دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی زەیتە سروشتیەکانی قژ ڕوبەڕووی وشکبونەوەی دەکات، هەفتانە جارێک یان دووجار شتنی قژ بەسە.