خۆشتن بە ئاوی سارد چارەسەرە بۆ نەخۆشی شەکرە

پۆڵەتیک پرێس

پزیشکێکی بەریتانی ئاشکرای دەکات، ڕێگایەکی ئاسانی دۆزیوەتەوە بۆ پاراستنی توشبووان بە نەخۆشی شەکرەی جۆری دوو لە مەترسیەکان، کە دەتوانرێت بە ئاسانترین شێوە بەردەست بێت و ئەنجام بدرێت.

پەرەسەندنی نەخۆشی شەکرەی جۆری ٢، پەیوەندی بە هەوکردن و بەربوونەوەی ئاستی شەکر هەیە لە خوێندا ەندێک نیشانە هەن کە مەترسیەکانی گەشەسەندنی ئەم نەخۆشیە دەردەخەن.

پزیشکە بەریتانیەکە جەختی لەوە کردەوە، خۆشتن بە ئاوی سارد، بە شێوەیەکی بەرچاو نیشانە مەترسیدارەکانی شەکرەی جۆری ٢ کەم دەکاتەوە، چونکە ئاوی سارد دەتوانێت ببێتە هۆی کەم کردنەوەی هەوکردن لە لەشی مرۆڤدا، هەروەها ڕێگری دەکات لە گەشە سەندنی نەخۆشیەکەو کاریگەریە لاوەکیەکانی.

ئاماژە بەوەش دەدات، کە سەرەتا دەتوانیت تەنها ٣٠ چرکە ئاوی سارد بەکار بهێنیت، دواتر وردە وردە ساردتری بکەیت تا ٤٥ چرکە دواتر بۆ ٦٠ چرکەو ٩٠ چرکە، بەم شێوەیە جەستەت ڕادێت و کێشەت لەگەڵ ئاوی سارد نابێت، جگە لەوە چەندین سودیتری بۆ جەستە هەیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا