سودو زیانەکانی قاوە بۆ جەستە

پۆڵەتیک پرێس

ساڵانێکی زۆرە، پسپۆڕانی بواری تەندروستی توێژینەوە لەسەر سود و زیانەکانی قاوە دەکەن، خواردنەوەی بە شێوەی هەڵە زیان بە جەستە دەگەیەنێت.

قاوەی سروشتی و نوێ، دەوڵەمەندە بە دژە ئۆکسان کە جەستە لە کاریگەری نەرێنی و کاوەکی کانزا قورسەکانی نیترات دەکات و سترێس دوور دەخاتەوە وەک چارەسەر دەخورێت، بەڵام پێویستە بزانین ئەو قاوانەی ئاسان دەتوێنەوە ئەم تایبەتمەندیانەیان نیە، هەروەها ئەو قاوانەی شیر و شەکرو هەندێک شەربەتی بۆ زیاد دەکرێت کۆتایی بە سودی قاوەکە دەهێنێت، بەڵام زیاد کردنی لیمۆ و پرتەقاڵ و کرێمی گوێز هیند و کەرە دارچین کەمێک خوێ، ڕۆزماری سودی زیاتر لە قاوەکەدا دروست دەکات.

خواردنەوەی کوپێک قاوە بەڵام کوالیتیەکەی بەرزبێت، لە بەیانیاندا سودێکی باش بە جەستە دەگەیەنێت و دەمارە گەیاندەنەکان چالاک دەکات، کاریگەریەکی ئەرێنی لەسەر بیرکردنەوەو نەخۆشی لە بیرچوونەوە هەیە.

بەپێی ئەو لێکۆڵینەوانەی ئەنجام دراوە، خواردنەوەی قاوەی کوڵاو، لە بە یانیان دا لەگەڵ کاربۆهیدرات و میوەو کەرەی خۆمالی، پارێزگاری دەکات لەو بەشەی مێشک کە بەرپرسە لە یادەوەری.

خواردنەوەی ٣ بۆ ٦ کوپ قاوەی بێ کافاین لە ڕۆژێکدا، مەترسی توشبوون بە نەخۆشی شەکرەی جۆری ٢ لە ٪٣٥ کەم دەکاتەوە.

بەڵام پێویستە ئەو کەسانەی کێشەی تەندروستی دڵیان هەیە خۆیان لە خواردنەوەی قاوە بە دوور بگرن، چونکە کافایین ئاستی کۆرتیزۆل لە خوێندا زیاد دەکات، هەروەها پێویستە ئەو کەسانەی ئالودەی خواردنەوەی قاوەن ئاگاداری تەندروستی ئێسکیان بن چونکە قاوە، کالسیۆم لە لەشدا کەم دەکاتەوە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا