تەندروستی جیهان ڕێگری دەکات لە بڵاوبوونەوەی ئیبۆلا

پۆڵەتتیک پرێس

بەرپرسێکی دیاری ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی وتی، شیکاری بۆ ڤایرۆسی ئیبۆلا لە غینیا بەردەوامە کە ڕەنگە بە هۆی یەکێک بێت لە ڕزگاربووان لە ڕۆژیاوای ئەفریقیا، هەرچەندە پێنج ساڵ لەمەوبەر پەتاکە لەوێ کۆتایی هات.

بەڕێوبەری جێبەجێکاری بەرنامە لەناکاوەکانی تەندروستی لە ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی، مایکل ڕایان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە جنێف، ئەنجامی زنجیرەی جیناتی ڤایرۆسەکەی لە غینیا دیاری کرد.

زانایانی ئەفریقاو ئەڵمانیا لە پێگەی زانستی ڤایرۆسەکان، بڵاویان کردەوە کە ڤایرۆسی ئیبۆلا کاریگەریەکی زۆری لەسەر خەڵکی غینیا هەیە، کە لە ساڵی ٢٠١٤ەوە بە شێوەیەکی بەرفراوان لە ڕۆژئاوای ئەفریقا بڵاو بۆتەوە.

ئاماژەیان بەوەش داوە، کە ڕەنگە بڵاوبوونەوەی پەتاکە لە ئێستادا بەهۆی ئاژەڵەوە نەبێت، وەک پێشوو

لە ئێستاشدا نزیکەی ١٨ حاڵەتی ئیبۆلا لە غینیا تۆمار کراوە، تەندروستی جیهان نزیکەی ٣٠ هەزار ڤاکیسنی ڕەوانەی وڵاتەکە کردووە بۆ ڕێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە بە جیهاندا

ڤایرۆسی ئیبۆلا لە نێوان ساڵانی ٢٠١٤ بۆ ٢٠١٦ لە ڕۆژئاوای ئەفریقیا بڵاوبۆوە، بووە هۆی مردنی ١١هەزار کەس.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا