دڵنیایی لە بەڕێوەچوونی پێنجەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی سلێمانی دەدرێت

پۆڵەتیك پرێس

بڕیاری 17ی ئەم مانگە بەبەشداری دەیان هونەرمەندو فیلمسازی ناوخۆیی و بیانی پێنجەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی سلێمانی دەستی بەكارەكانی بكات، رێكخەرانی فێستیڤاڵەكەش دڵنیایی دەدەن لەوەی سەرەڕای رێگرییەكان، لە كاتی خۆیدا بەڕێوەدەچێت.

مەلا بەختیار سەرۆكی فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی سلێمانی رایگەیاند، فشاری زۆر لەسەرئەوە هەبوو كە ئەم فێستیڤاڵە ئەنجامنەدرێت، بەڵام بەهەوڵی هەموولایەك فێستیڤاڵەكە لەكاتی خۆیدا كە 17ی مانگە ئەنجام دەدرێت.

ئاماژەی بەوەشكرد، ناكرێت سلێمانی بەهیچ بیانوو و بەهیچ پاساوێك بێبەشبكرێت لە فێستیڤاڵی لەوشێوەیە، بەڵام لەهەر شارێكی دیكەش فێستیڤاڵ بكرێت ئەوە جێگەی شانازییە بۆ سلێمانی.

فێستیڤاڵی ئەمساڵ دوو دروشمی لە خۆی گرتووە ئەوانیش یەكێكیان دروشمی نێودەوڵەتییە بۆ ژینگە و ناونراوە “earth cancer” دروشمی دووەمیشیان ناوخۆییە و لەژێر ناوی تراژیدیای كۆچە.

بەپێی پلانی رۆژانەی فێستیڤاڵ، رۆژانە فێستیڤاڵ لەكاتژمێر 11:00 بۆ 1:00 سیمینار و پانێڵ لە بارەی ئەو دوو دروشمەی كاری لەسەركراوە دەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا