نزیكه‌ی هه‌زار به‌ركه‌وته‌ی چه‌كی كیمیایی له‌ هه‌رێم چاوه‌ڕێی ڤاكسینی كۆرۆنان

پۆڵه‌تیك پرێس:
سەرۆكی كۆمەڵەی قوربانیانی كیمیابارانی هەڵەبجە داوادەكات، لەكاتی گەشتنی ڤاكسینی كۆرۆنا بۆ هەرێمی كوردستان، بەركەوتووانی چەكی كیمیایی لە ریزبەندی یەكەمی ئەو چینانەبن ڤاكسینیان بۆ بەكاردەهێنرێت.

لوقمان عەبدولقادر، سەرۆكی كۆمەڵەی قوربانیانی كیمیابارانی هەڵەبجە بۆ پۆڵەتیك پرێس وتی:”بەو پێیەی بەركەوتووانی چەكی كیمیایی هەناسەدانیان تووشی كێشە و نەخۆشیی بوون و بەرگری لە شیان لاواز بووە، داوامان لە وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم و حكومەتی عێراق كردووه‌، لەو چین و توێژانەبن لە ریزبەندی یەكەمی پێدانی ژەمە ڤاكسینی كۆرۆنا دابنرێن”.

وتیشی:”لە ئێستادا ژمارەیەك بەركەوتەی چەكی كیمیایی كاتی سەردانی پزیشكیان نزیك بووەتەوە و پێویستە سەردانی ئێران بكەن، بەڵام بەهۆی كۆرۆناوە ئامادەنین بڕۆن، بەڵام ئەگەر ڤاكسینی كۆرۆنا بەكاربهێنن ئەو كاتە دەتوانن سەردانی پزیشكەكانیان بكەنەوە”.

لە هەرێمی كوردستان نزیكەی 1000 بریندار و بەركەوتەی چەكی كیمیایی هەن، كە ناویان تۆماركراوە لە هەردوو وەزارەتی تەندروستی و شەهیدانی حكومەتی هەرێم.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا