گریزمان بۆ دەرەوە یان دەمێنێتەوە؟

پۆڵەتیك: سپۆڕت
ئەگەر چی لەگەڵ دەستبەكار بوونی وەك ڕاهێنەری نوێی بەرشەلۆنە ڕۆناڵد كومانی هۆڵەندی بەڵێنی بە ئەنتوان گریزمانی فەڕەنسی یاریزانی هێڵی هێرشبردن دا لە نێو پێكهاتەكەیدا شوێنێكی بە سەرەكی بۆ دیاری بكات و پشتی پێ‌ دەبەستێت، بەڵام پاش بڕیاری مانەوەی لیۆ میسی لە بەرشەلۆنە هەموو شتێك تێكەڵ بوو سەبارەت بە گریزۆ.

ڕۆژنامەی دەیلی میل بەریتانی بڵاوی كردەوە: سەرەڕای ئەو ئاستە بەرز و ناوازەیەی لە چەند ساڵی ڕابردوو لەگەڵ ئەتڵەتیكۆ مەدرید پێشكەشی كرد و ئەستێرەیەكی ناوازەی ڕۆخی بلانكۆس بوو، بەڵام لەوەتەی لە ساڵی 2019 وە ئەنتوان گریزمان پەیوەندی بە بەرشەلۆنەوە كردووە نەیتوانی شوێنێكی جێگیر بۆ خۆی بگرێت لە هێڵی پێشەوەی ئەو یانەیە هاوشان لەگەڵ میسی و سوارێز تا كار گەییشتە ئەوەی لە كۆتایی وەرزی ڕابردوو ناوبراو ئیدی بەندی سەر كورسی یەدەگ بوو لە ئێستاشدا و پاش بڕیاری نەڕۆیشتنی میسی پێ‌ دەچێت گریزمان باشترین بژاردەی بەردەمی جێهێشتنی بەرشەلۆنە بێت بەو پێیەی یانەكە لە ئێستادا خاوەنی 7 هێرشبەرە ئەگەر سوارێزیش بڕوات دەمێنێتەوە 6 هەر گریزۆ ناتوانێت شوێنێك بۆ خۆی دەستەبەر بكات وەك یاریزانێكی سەرەكی.

ڕۆژنامەكە ئەوەشی ئاشكرا كردووە: بە هۆی ئەو دۆخەیەوە لە بەرشەلۆنە گریزمان پێ‌ دەچێت ڕووە و پریمەرلیگ گەشت بكات بەو پێیەش كە لە ئینگلتەرا سێ‌ یانە هەوڵی دەستەبەر كردنی دەدەن كە ئەوانیش یانەكانی مانچستەر یونایتد و ئەرسیناڵ و لیڤەرپول بۆیە دوور نییە ئەو یاریزانە درێسی بەرشەلۆنە دابكەنێت و ڕوو لە یەكێك لەو یانانە بكات.

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا