دیندار زێباری: پەكەكە داواكاری خوێندكارانی بەلاڕێدا برد

پۆڵەتیك پرێس

رێكخەری راسپاردە نێودەوڵەتیەكانی حكومەتی هەرێم باسلەوەدەكات، پەكەكە دەستێكی تێكدەری لە خۆپیشاندانەكانی خوێندكاراندا هەبووەو داوای خوێندكارانی بەلاڕێدا بردووە.

دیندار زێباری لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، پەكەكە دەستیان هەبووە لە خۆپیشاندانەكانی خوێندكاراندا بەجۆرێك دەستی تێكدەرانە بوون.

راشیگەیاند، پەكەكە رۆڵێكی نەرێنی و خراپی هەبووە و داوا ڕەواكانی خوێندكارانیان بە ئاڕاستەیەكی تردا برد، ئێستا پەكەكە بووەتە بارگرانی بۆ سەقامگیری ئەمنی لەهەرێمی كوردستان.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئێستا پەكەكە بوونەتە رێگر لەبەردەم گەڕانەوەی سەدان كەس بۆ گوندەكانیان، هاوكات چەندین خێزانیش بەهۆی شەڕە بەردەوامەكانی پەكەكەو توركیاوە ناوچەكەكانی خۆیان جێهێشتووە.

لە چەند رۆژی رابردودا خۆپیشاندانی خوێندكاران بۆ گەڕاندنەوەی دەرماڵە دەستی پێكردو دواتر گرژی لە نێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەكان رویداو بەهۆیەوە لە هەردولا ژمارەیەك برینداری لێكەوتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا