قەڵغانی دەستپاكی بەخشرایە سێ‌ كارمەندی پۆلیسی سلێمانی

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، ئەمڕۆ قەڵغانی دەستپاكی بەخشرایە سێ‌ كارمەندی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی.

ئەمڕۆ پێنجشەممە9ی تشرینی دووەم، پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، “دوای ئەوەی بەڕێوەبەری‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌، دەستخۆشی لەلیژنەی‌ مووچەی‌ بەشی‌ ئامێرسازی‌ پۆلیسی سلێمانی كرد لەبەرامبەر گەڕاندنەوەی‌ بڕی‌ 400 ملیۆن دینار بۆ بانكی‌ ئەزمەڕ كە لەكاتی وەرگرتنی مووچەدا بەهەڵە وەریان گرتبوو،  ئەمڕۆ بەڕێز د.ئەحمەد ئەنوەر، سەرۆكی دەستەی دەستپاكی هەرێمی كوردستان قەڵخانی دەستپاكی پێبەخشین”.

ڕوونیکردەوە، لەكاتی‌ وەرگرتنی‌ مووچەی‌ مانگی ڕابردووی كارمەندەكانیان، لیژنەی‌ مووچەی‌ بەشی‌ پۆلیسی‌ ئامێرسازی‌ بڕی‌ 400 ملیۆن دینار زیاتر لەمووچەی‌ خۆیان وەردەگرن ‌و دواتر و دەستبەجێ‌ گەڕاندیانەوە بۆ بانكی‌ ئەزمەڕ.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا