بافڵ جەلال تاڵەبانی: هەموو هەنگاوێك لەپێناو باشتركردنی ژیانی خەڵكەكەمان دەگرینەبەر

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە بارەگای مەكتەبی سیاسی لە هەولێر سەردانی رێواز فایەق، ئەندامی مەكتەبی سیاسی كرد.

لە دیدارێكدا كە دەرباز كۆسرەت رەسوڵ ئەندامی مەكتەبی سیاسی و سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەكێتی، رێباز بێركۆتی، ئەندامی سەركردایەتی و ژمارەیەك لە كادرانی پێشكەوتووی یەكێتی ئامادەبوون، دوایین گۆڕانكارییە سیاسییەكان گفتوگۆیان لەبارەوەكرا.

لە دیدارەكەدا بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بە هەوڵەكانی یەكێتی كرد بۆ چارەسەركردنی كێشەكان و رایگەیاند، هەوڵەكانمان بۆ چارەسەركردنی كێشەكان و تێپەڕاندنی بەربەستەكان بەردەوامە، هەموو هەنگاوێكیش لەپێناو باشتركردنی ژیان و گوزەرانی خەڵكەكەمان و بەهێزتركردنی قەوارەی هەرێم دەگرینەبەر.

لەبارەی كاری رێكخراوەییش، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان روونیكردەوە، هەموو گۆڕانكارییەكانمان لەپێناو خزمەتكردنی زیاتری گەلەكەمانە و دەمانەوێت سەرجەم ئۆرگانەكانمان لەخزمەت هاونیشتمانیاندا بن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا