سامسۆنگ مۆبایلێکی نوێ دروست دەکات

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای سامسنۆگ مۆبایلێکی نوێ بەتایبەتمەندی زۆر دروست دەکات.

مۆبایلی گالاکسی ئەی03 ئێس بەشێوەیەک دروستکراوە بەرگەی شێ و پیسی دەگرێت، دووریەکەی(164.2/75.9/9.1) ملیمە، کێشەکەی 196 گرامە، شاشەکەی لەجۆری پی ئێڵ ئێس ئێڵ سی دیە بەقەبارەی 6.5 ئینج و دیقەی پیشاندانی1600/720 پێکسڵ و شەپۆلی 60 هێرتز، تێکڕای ڕووناکیەکەی 270 مۆمە.

چارەسەرکەری میدیا تەک ئێم تی6765 هێلیۆ پی35 و چارەسەرکەری وێنەی پاوەر ڤی ئاڕ جی ئی8320 ی تێدابەکارهاتووە، مۆبایلەکە سێ کامێرای بنەڕەتی بەدیقەی(2+2+13) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی پێنچ مێگاپێکسڵە و توانای ناسینەوەی دەموچاوی هەیە.

بەسیستمی ئەندرۆید11 کاردەکات، مۆبایلەکە لەمسە، خێرای پاتریەکەی 5000 میلی ئەمپێرە، نرخێکی ڕکابەری هەیە لە بازاڕە جیهانیەکاندا نزیکەی 151 دۆلار دەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا