تی سی ئێڵ تابێکی نوێی ئەندرۆید دروست دەکات

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای تی سی ئێڵ تابێکی نوێ بەتایبەتمەندی پێشکەوتوو دروست دەکات، چاوەڕوان دەکرێت یەکێک بێت لەباشترین تابەکان کە توانای پەیوەندیکردنی لەگەڵ تۆڕی فایف جی نوێ هەبێت.

تی سی ئێڵ تاب10 ئێس لە ئەلەمنیۆم، پلاستیک و شوشە دروستکراوە، قەبارەی شاشەکەی 10.1 ئینجە بەدیقەی پیشاندانی1200/1920 پێکسڵ و شەپۆلی 60 هێرتز، تێکڕای ڕووناکیەکەی 300 مۆمە، چارەسەرکەری میدیا تەک ئێم تی8768ی تێدابەکارهاتووە.

ڕامەکەی چوار گێگابایتە، میمۆریەکەی دوو جۆرە 32 یان 64 گێگابایتە، دیقەی کامێرا سەرەکیەکەی هەشت مێگاپێکسڵە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی پێنج مێگاپێکسڵە، دەرچەی بیستۆکەکەی 3.5 ملیمە، خێرای پاتریەکەی 8000 میلی ئەمپێرە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا