کاتژمێری ئەپڵ پێشبینی توش بوونت بە کۆرۆنا دەکات

پۆڵەتیک پرێس

لێکۆڵینەوە ئاشکرای دەکات کە کاتژمێرە زیرەکەکەی ئەپڵ پێشیبینی توشبوونت بە کۆرۆنا دەکات

لێکۆڵەرەوان لە نەخۆشخانەیەک لە ویلایەتی نیویۆرک ئاشکرایان کردووە، کە کاتژمێرە زیرەکەکەی ئەپڵ یارمەتی پێشبینی توشبوونت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا دەدات، لەبەر ئەوەی کاتژمێرە زیرەکەکەی ئەپڵ پێش ٧ ڕۆژ لە ئاشکرا کردنی پەتاکە چاودێری گۆڕانکارییە لاوەکیەکان و لێدانەکانی دڵی کردووە.

جیاوازی خێرایی لێدانەکانی دڵ زۆر کەمتر بوو لەو کەسانەی کە توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا نەبوون، لە ژمارەی خێرایی لێدانەکانی دڵی ئەو کەسانەی توشی ڤایرۆسەکە بوون

کاتژمێرە زیرەکەکەی ئەپڵ، بە ڕێژەی لە ٪٦٣ پێشبینی توشبوونت بە ڤایرۆسەکە دەکات، لە ڕێگەی هەنگاوەکان و لێدانەکانی دڵت و چالاکیەکانت ئەمەش یارمەتیت دەدات بۆ دەست کردن بە چارەسەر بە زوویی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا