پۆڵەتیک پرێس
کۆمپانیای مۆتۆرۆلا مۆبایلی مۆتۆ ئی 32 دروستدەکات و چاوەڕوان دەکرێت فرۆشتنێکی زۆر لە بازاڕە جیهانیەکاندا بەدەستبهێنێت.
مۆتۆ ئی 32 لە کانزا، پلاستیک و شوشە دروستکراوە، کێشەکەی 185 گرامە، شاشەکەی لەجۆری ئای پی ئێس ئێڵ سی دیە بەقەبارەی 6.5 ئینجە بەدیقەی1600/720 پێکسڵ و شەپۆلی 90 هێرتز، تێکڕای ڕووناکیەکەی 270 مۆمە.
چارەسەرکەری میدیا تەک ئێم تی6765 ڤی سی بی هێلیۆ جی37ی تێدابەکارهاتووە، ڕامەکەی چوار گێگابایتە، میمۆریەکەی 64 گێگابایتە، دوو کامێرای سەرەکی بەدیقەی(2+50) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی هەشت مێگاپێکسڵە.
بەسیستمی ئەندرۆید12 کاردەکات، شوێنی دوو سیمی هەیە، دەرچەی بیستۆکەکەی 3.5 ملیمە، خێرایی پاترییەکەی 5000 میلی ئەمپێرە.