دەوڵەتی یاسا: هەموان چاوەڕێی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنین

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

محەمەد ئەلسەیهود، ئەندامی ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا جەختی کردەوە، دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن بە فەرمی دیالۆگی ڕاستەقینە لە نێوان لایەنە سیاسیەکان ئەنجام دەدرێت.

ئەلسەیهود وتیشی, “دیالۆگی نێوان لایەنە سیاسیەکان نەگەیشتۆتە ئاستێک، کە کەسێک دیاری بکەن بۆ پۆستەکانی سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیران و سەرۆکی پەرلەمان”.

ئاماژەی بەوەشدا، ئەوەی ئەمڕۆ ڕوو دەدات تەنها تێگەیشتنێکی سادەیە لە نێون کوتلە سیاسیەکان، هەمووان چاوەڕێی پەسەند کردنی ئەنجامی هەڵبژاردنەکانن دوای ئەوە جوڵەی ڕاستەقینە دەتپێدەکات، بۆ پێکهێنانی حکومەت و دیاریکردنی ئەو کەسانەی لە ماوەی داهاتوودا پۆستە حکومیەکان وەردەگرن.

وتیشی حکومەتی داهاتوو بە شێوەیەکی ڕەزامەندانەوە، بە بەشداری بەشێکی زۆر لە کوتلە سیاسیەکان دەبێت، ئاماژەی بەوەشدا پێویستە دانیشتنی داهاتووی پەرلەمان لە ئۆپۆزسیۆن و هەموو لایەنەکان پێکهاتبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا