پۆڵەتیک پرێس
لەگەڵ هاتنی وەرزی زستاندا بەشێوەیەکی گشتی پڕتەقاڵ زۆر بەکاردەهێنرێت و دەخورێت تامێکی خۆش و تایبەتی هەیە، سوودێکی تەندروستی زۆری هەیە، بەڵام زیادەڕەوی کردنیش لە خواردنیدا کاریگەری لاوەکی دەبێت.
پڕتەقاڵ دەوڵەمەندە بە ڤیتامی سی و ڕیشاڵەکان بەرگری لەش بەهێز دەکات و یارمەتی شێدارکردنەوەی جەستە دەدات، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا پێویستە زیادەڕەوی لە خواردنیدا نەکرێت، پڕتەقاڵ ڕێژەیەکی زۆر ڕیشاڵی تێدایە ڕۆژانە خواردنی چوار بۆ پێنچ پڕتەقاڵ دەبێتە هۆی تێکچوونی گەدە، سکچوون، ئاوسانی سک و دڵتێکەڵهاتن، هەروەها زۆربوونی ڕێژەی ڤیتامین سی لە جەستەدا دەبێتە هۆی سووتانی گەدە و ڕشانەوە.
لەگەڵ ئەوەی سوودێکی تەندروستی زۆری هەیە، پێویستە زیادەڕەوی لە خواردنیدا نەکرێت، بۆئەوەی ئەو کێشە تەندروستیانەی لێنەکەوێتەوە، لە ڕۆژێکدا لە یەک بۆ دوو پڕتەقاڵ زیاتر نابێت بخورێت.