كۆمپانیاكان نرخی دەرمان بەرز دەكەنەوە

پۆڵەتیك پرێس:
كۆمپانیاكانی دەرمان ساڵ بەساڵ نرخی دەرمان بەرز دەكەنەوە، كە 46brooklyn research, زۆرترین قازانجی بەركەوتووە لەزیادكردنەكاندا.

بەپێی توێژینەوەكانی 46brooklyn , نرخەكانیان بەڕێژەی لە ٪٤.٦ بەرزكردووەتەوە، كە ئەمیش دەبێتە هۆی زیاد بوونی نرخ لەسەر ٥٠٠ جۆر دەرمان.bristol myers و AbbVieوpfizer Glaxo smith kline,.

نرخی دەرمان لە ئەمریكا زۆر زیاتر لە چاو وڵاتانیتر، بەپێی بڵاوكراوەكانی brooklyn46,بەرەنگاربوونەوەیەكی زۆر دەكرێت بۆ شەفافی لەنرخی دەرمان دا، هەرچەندە حكومەتی ئەمریكا زۆر هەوڵ دەدات بۆ ڕێكەوتن لەگەڵ كۆمپانیاكان و كۆنترۆڵكردنی نرخی دەرمان، بەڵام تا ئێستا كۆنترۆڵ نەكراوە.

كۆمپانیای Glaxo smith klienنرخی لەسەر ٣٤ جۆر لە دەرمانەكانی زیاد كردووە ، لە مانگی یەكی ئەم ساڵ دا ، بەڵام لێندزی مایەر وتەبێژی كۆمپانیاكە بە تۆڕی سی بی ئێس دەڵێت كە تێكڕای بەرزبوونەوە لە نرخی دەرمانەكان تەنها لە ٪٢.٦ ە ، بەڵام كۆمپانیای AbbVie هیچ لێدوانێك لەو بارەیەوە نادات.

ئەمریكا هەوڵی كەمكردنەوەی نرخ دەدات.
دۆناڵد ترەمپ واژوو دەكات بۆ دابەزاندنی نرخی دەرمان لە ئەم ساڵ دا ،هەروەها جۆ بایدن سەرۆكی هەڵبژێردراوی نوێی ئەمریكا دەڵێت كە پلانی هەیە بۆ بەرەنگاربوونەوەی نرخی دەرمان ،بەڵام كۆمپانیای فایزەر ڕایدەگەیەنێت كە نرخی دەرمان بە ڕێژەی لە ٪١.٣ بەرز بۆتەوە ئەمەش گرنگە ، بۆ هاندانی كۆمپانیاكان بۆ دروست و كردن و بەرهەم هێنانی دەرمانی زیاتر و نوێ.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا