بە وێنە..چۆنیەتی توندکردنەوەی جەستەت

ئەم بابەتە 22 جار بینراوە

پۆڵەتیک پرێس

دوای ئەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، بە جیهاندا بڵاو بۆوە باری ئابووری خەڵک کەمێک بەرەو خراپی ڕۆیشت، بەو هۆیەوە ژمارەیەکی زۆر لە خەڵک وازیان لە ڕۆیشتن بۆ هۆڵەکانی لەش جوانی هێنا، پەنایان بردە بەر سەیرکردنی ڤیدیۆ لە مۆبایلەکانیان بۆ ئەوەی ڕاهێنانی وەرزشی بکەن بۆ جەستەیەکی تەندروست و لەشێکی ڕێک لێرەوە پێنج ڕاهێنانتان بۆ دەخەینە ڕوو کە یارمەتیدەرە بۆ توندکردنەوەی جەستەتان

یەکەم-crunch
تەواوی جەستەت بخە سەر زەوی، لەسەر پشت دەستەکانت بخەرە پشتی ملت، سەرت بەرز بکەرەوە وردە وردە هەتا، ئەگاتە ئاستی سینگت، قاچەکانت بنوشتێنەرەوە ئەم وەرزشە سێ جار لە ١٥ چرکەدا ئەنجام بدە

Image result for crunch

دووەم-plank
لەسەر هەردوو ئانیشک و نوکی پێت لەسەر زەوی پاڵبکەوە، بەشی ناوەڕاستی جەستەت بجوڵێنە بیبەرە سەرەوە بیهێنەرەوە خوارەوە

سێیەمlunge-
ڕێک وەستان لەسەر پێیەکان نوشتانەوەی ئەژنۆکان بە ٩٠ پلە ئەم وەرزشە ٨ جار ئەنجام بدە هەر جارەی قاچێکت سێ جار بنوشتێنەرەوە

Image result for lunge

چوارەمsquat-
وەستان بەپێوە کردنەوەی قاچەکان بە پێوانەی پانی حەوزو سمت ، دانیشتن بە شێوەیەکی نیوە هەستانەوە دەتوانیت سێ جار ئەم وەرزشە بکەی هەرجارەی ١٦ جار لە ڕۆژێکدا.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک